ئیستەنبۆل.. تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ئیستەنبۆل.. تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ئیستەنبۆل..
تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ئەمڕۆ هەینی 2024.12.13، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە شارى ئیستەبۆل، تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستیپێکرد.

لە دەستپێکدا، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆل، لە وتارێکدا وێڕاى بە گەرمى بەخێرهێنانى بەشداربووانى کۆبوونەوەکە، جەختى لە گرنگى کۆبوونەوەکە کردەوە کە جگە لە یەکتر ناسینی شارەکان، ڕەوشی ناوچەکە بەگشتیی و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی شارنشینی لەلایەن حکومەتە خۆجێییەکانى تێیدا دەخرێتە بەرباس.

پاشان، بە بەشدارى پارێزگار و سەرۆک شارەوانیی ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەرنامەى کاری تەوەری یەکەم دەستى پێکرد، کە تایبەت بوو بە "ڕۆڵی شارەکان لە بنیاتنانی ئاشتیدا، دەرفەت و ئاستەنگەکان" لەوبارەیەشەوە لەلایەن هەریەک لە سەرۆکانى شارەوانیەکانى بەغدا و ڕامەڵڵا و جێگری شارەوانی ئیسفەهان و شارەوانی و جێگری سکرتێری گشتی IMM لەوبارەیەوە وتار پێشکەش کران و پاشان نوێنەرانی شارەکان بەشداربوون بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕى بیروڕای خۆیان لەوبارەیەوە.