پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد
ئەمشەو شەممە 2025.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژانی جەژن، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیس هەولێر و عەمید ئارام بورهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ و عەقید ناڵی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر و نازجەلال، بەڕێوەبەری ejcc، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.