هەولێر.... ( 6 هەزار و 500 ) پارچە زەوی دابەش كرا
هەولێر....
( 6 هەزار و 500 ) پارچە زەوی دابەش كرا
ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.5.21، لە ژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و شوكریە عەباس، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر و ژمارەیەکی دیكە لە لێپرسراوانی حکومی و نوێنەرانی وەزارەتەکان، قۆناغی حەوتەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوەچوو و لە ڕێگەی تیروپشکەوە ( 6 هه‌زار 500 ) پارچه زه‌ویی كە ( 3 هه‌زار و 500 ) پارچه زه‌وییان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت و ( 3 هه‌زار )ه‌كه‌ی دیكه‌شیان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن مافه‌كان ئاماده كراون لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا دابەش کرا.
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی ڕێورەسمەکەدا، هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزباییان لەو فەرمانبەرانە كرد کە سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی، سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە مێژووییە گوزارشت لە دیدگای قووڵی سەرۆکی حکومەت لەپێناو خزمەتکردنی ڕاستەقینەی فەرمانبەران و باشکردنی بژێوییان.
ئاماژەیان بەوەشدا، كە پێشتر نزیكه‌ی ( 82 هه‌زار ) فه‌رمانبه‌ر له هه‌ردوو ڕاژه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان بۆ ده‌رچوو بوو، له شه‌ش قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌ویدا، ( 38 هه‌زار و 400 ) پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ قۆناغی حه‌وته‌مدا ژماره‌ی زه‌ویی دابه‌ش كراوه ده‌گاته زیاتر له ( 42 هه‌زار پارچه زه‌وی) فه‌رمانبه‌رانیشیان دڵنیا كردەوە پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
بۆ ئەو مەبەستەش، دەستخۆشیان لە سەرۆکایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە کرد کە شەو و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەک بۆ ڕاییکردنی خێرای کاروبارە یاسایی و تەکنیکییەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی.
جێگەى باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی 200 مەتر زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، تاوەكو ئێستا پێنج قۆناغ زەویی دابەشكراوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشینانەى کە بڕیارەکەی حکومەت دەیانگرێتەوە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.