لە هەولێرى پایتەخت، لە ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی ڕێورەسمێکى تایبەت ئەنجامدرا

لە هەولێرى پایتەخت، لە ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی ڕێورەسمێکى تایبەت ئەنجامدرا



سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.10.10، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و ژماریەکى دیکە لە پزیشک و پسپۆرانى بوارى تەندروستی دەروونی، لە هەولێرى پایتەخت، دیتۆکس ناو بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى تەندروستی دەروونی، ڕێورەسمێکى لەبارەى ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی و ناساندنی یەکەم پرۆژەی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبوون و چاکسازی ڕێکخست.

کە تێیدا تاوتوێى ئەوکێشانە کرا کە ڕووبەڕووی کوردستان و عێراق دەبنەوە سەبارەت بە ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و کحول، هەروەها گفتوگۆ لەبارەى ڕێگا چارەسەرییەکانى کرا.