تۆبزاوەی ئەحمەدی... بە گوژمەى نزیکەى (1 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگا، گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە

تۆبزاوەی ئەحمەدی... بە گوژمەى نزیکەى (1 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگا، گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە

تۆبزاوەی ئەحمەدی...
بە گوژمەى نزیکەى (1 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگا، گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و دەستی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتر هاوڵاتییان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەشێویەکى یەکسان، بە تایبەتى لە گەڕەک و شوێنە هەژار نشینەکان، بە گوژمەى (920 ملیۆن و 680 هەزار دینار) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، کارکردن لە قۆناغی دووەمى گەیاندنی خزمەتگوزاری قیڕتاوکردنى (42) شەقام بە درێژی (5750)م2 و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بەدرێژی (140)م2 و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە درێژی (2800)م2 لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بەردەوامە.

پڕۆژەکە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و جگە لە دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامەکان و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی، کارى خۆڵکاری بەڕووبەری (53359)م، ڕاخستنی چینی یەکەمی تێکەڵە بەڕووبەری (47800)م2، دانانی قاڵبی کیربستۆن بەدرێژی (11500)م2، ڕاخستنی چینی دووەمی تێکەڵە بە ڕووبەری (3700)م2ى بۆ دەکرێت.