هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دێنه‌ هه‌ولێر

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دێنه‌ هه‌ولێر


ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبارەى بەدەستهێنانى پاڵەوانیەتى جامى کەنداوى عەرەبى لەلایەن هەڵبژاردەى عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى لە هەڵبژاردەى عێراق و جەماوەر و گەلانى عێراق، ڕایگەیاند: "به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ ڕۆژى دووشەممە 2023.1.23، کاتژمێر 2:30ى پاش نیوه‌ڕۆ لە یاریگاى نێودەوڵەتى فه‌ڕه‌نسۆ هەریرى بە ئاهەنگێک پێشوازى لە یاریزانانى هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت".