هه‌ولێر ... کوردستان و گۆرانکارییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە پانێلێکی هۆشیار زێباری …
هه‌ولێر ...
کوردستان و گۆرانکارییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە پانێلێکی هۆشیار زێباری …
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 19.2.2025 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندەی و بەرپرسی لقەکانی پارتی و پەرلەمانتارو نوسەران و چالاکوانان، پانێلێک بۆ (هوشیار زێباری) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کە له‌لایه‌ن بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی (پ د ك) سازکرابوو بەرێوەچوو ….
له‌و پانێله‌دا هوشیار زێباری سەبارەت به (کوردستان و گۆرانکارییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست) باسێكی شرۆڤه‌كاری پێشكه‌ش كرد، سه‌ره‌تا هۆشیار زێباری خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ ڕه‌وشی هه‌نوكه‌ی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، گۆڕانكاریه‌كانیشی بەپلەی سەرەکی به‌سته‌وه به نەخشەی پەیرەو کراوی ناوخۆی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی بەهێز…
دواتر دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ئالنگاری و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، هاوكات چەندین هۆکاری جیاوازی خسته روو، کە وایانکردووە له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچه‌كه‌دا ئاشتی سه‌قامگیر نەبێت .
له‌چوارچێوه‌ی باسه‌كه‌یدا زێباری ئاماژه‌ی به چه‌مكی هاوبه‌شیكردن كرد له حوكمرانیه‌تیدا و کێشەكانی هاوبەشیپێکردنی لەنێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق روونكرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و خاله‌دا كه بەغدا شێوازی ئەقڵییەتی ئیحتكاری ده‌سه‌ڵاتی كردۆته چه‌كی ده‌ست و هەوڵدەدات دەسەڵات بە مه‌ركه‌زی بکات .
ئه‌م جۆره‌شی له سیاسه‌تكردن وابه‌سته‌كرد به هه‌ندێك لایەنی سیاسی له حوكمرانانی به‌غدا كه‌وا لەژێر هەژموونی ده‌ره‌كیدان، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه چه‌مكی هاوبه‌شیكردن دەبێتە شتێکی بێ مانا.
هوشیار زێباری تاكیدی كرده‌وه كه بازنەی ململانێکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بەرفراوانی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتووی نزیكدا ئه‌جینداو پلانی سیاسی نوێ له عه‌قلیه‌تی ولاته زلهێزه‌كان په‌یره‌و بكرێ .