لە هەولێر ... سێیەمین پاڵەوانییەتى یارى دامە بەرێوەچوو
لە هەولێر ...
سێیەمین پاڵەوانییەتى یارى دامە بەرێوەچوو
ئەمشەو چوارشەممە 2025.3.19، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لە هۆڵى یانەى شەترەنجى خانزاد، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە یارییە میللیەكان بە بۆنەى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، سێیەمین پاڵەوانییەتى یارى دامە کە لەلایەن گروپى دامەچییە نایاباکانى کوردستان ڕێکخراوە بەڕێوەچوو.
دواى کردنەوەى پاڵەوانیەتیەکە و دەسپێکردنى یارەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى پاڵەوانیەتیەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووان خواست.
جێگەى باسە، مەبەست لە كردنەوەی پاڵەوانێتیەكە زیندوو كردنەوەی یاری فۆلكلۆری كوردیە لە شارەكانی كوردستان، بە تایبەتی لە نێو چینی بە تەمەنەكان گرنگییەكی زۆر بە یاری دامە دەدرێت، لەوپاڵەوانیەتیەشدا چەندین گروپى جیاجیا بەشدار کە ململانێی لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە دەکەن.