هەولێر … خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی دیاری كورد جەمال خەزنەدار

هەولێر …  خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی دیاری كورد جەمال خەزنەدار

هەولێر …

خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی دیاری كورد جەمال خەزنەدار

ئێوارەی ئەمرۆ سێشە‌ممه‌ 22.4.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و حاكم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئەكادیمی و ڕۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسان، ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەژێر دروشمی (ڕیفۆرم و ڕێكخستنی میدیا، میكانزم و پڕۆژەی چارەسەر) لە شاری هەولێر یادی 127 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان کردەوە، لەو مەراسیمەدا خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی دیاری کورد مامۆستا (جەمال خەزنەدار)، كە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە نووسینەوەی ئینسایكلۆپیدیای ڕۆژنامەگەریی كوردی و هەر لەو ڕێوڕەسمەشدا ئینسایكلۆپیدیای ڕۆژنامەگەریی كوردی بە دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کرا.