سەردانی بەرەی تورکمانی عێراق

سەردانی بەرەی تورکمانی عێراق

سەردانی بەرەی تورکمانی عێراق

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.24، هەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى چیا هەرکى، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ریکخستنی هەولێرى پارتى و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16ى پارتى، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی (30) ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقیان کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی هەولێر پێشوازیان لێکرا.

وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی (30) ساڵەی دامەزراندنیان، تەئکید لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە، هەروەها تیشکی خرایەسەر پتەوکردنی زیاتری برایەتی و پێکەوە ژیانی مێژوویی گەلی کورد و گەلی تورکمان و تەواوی پێکھاتەکانی تری هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بەشێكی گرنگی هەرێم، و هەولێری پایتەخت وەك نموونەیەكی سەركەوتوو و جێگای سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە قەڵەم دەدرێت.