هیچ هۆكارێك نییە ئەمڕۆ ببێتە پشوو
هیچ هۆكارێك نییە ئەمڕۆ ببێتە پشوو
پارێزگاری هەولێر کۆتایی بە دەنگۆی پشووی ئەمڕۆ هێنا و ڕایگەیاند، دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکان ئاسایی دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەونی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوا و ئەگەری ڕاگەیاندنی پشوو وتی: "دوای هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخەکە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ببێتە پشوو."
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە دۆخی کەشوهەوا ئاساییە و گرفت بۆ هاتووچۆ دروست ناکات، بۆیە ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن و دەوامی فەرمانگەکان بەردەوام دەبێت و پشوو نابێت