هەولێر .. ساڵیادی دامەزراندنی پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو

هەولێر .. ساڵیادی دامەزراندنی پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو

هەولێر ..
ساڵیادی دامەزراندنی پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.12.10، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و پسپۆڕانی یاسای نێودەوڵەتیی و دادوەر و داواکارى گشتیی و ئەكادیمی و چالاكوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەولێر، یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا وێڕایی پێرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان، هیوای سەرکەوتنی لە کاروبارەکانیانی بۆخواستن و ئومێدی خواست زیاتر برەو بەکارەکانیان و ستراتیژیتی هاوبەشیان لەگەڵ دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەستەی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدەن و هەماهەنگبن لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی تر بۆ باشترکردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و دادبینکردنی دادپەروەری.

لەبەشێکی تری وتارەکەشیدا، پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستەسەر ڕەوشی ناوچەکە بەگشتیی و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەتایبەتی و ئەو قۆناغەی بە گرنگ وەسفکرد و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی لە عێراق و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور، هەموو لایەنە سیاسییەکان بە جددی کار لەسەر ئەم پرسە بکەن و لێکنزیک ببنەوە و ئەزموون لە هەڵەکانی رابردوودا وەربگرن.