پارێزگاری هەولێر، میوانداری قوتابیانی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران کرد

پارێزگاری هەولێر، میوانداری قوتابیانی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران کرد

پارێزگاری هەولێر، میوانداری قوتابیانی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران کرد

ئەمشەو چوارشەممە 2025.12.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی قادر قاچاغ، بەرپرسی پەیمانگەی کادیران، میواداری قوتابیانی خولی بیستەمی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد.

لە دیدارەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشیی لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستایان، پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد بەبۆنەی دەرچوونیان لە پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران. ھەروەھا ڕۆڵی پەیمانگەی بەرز نرخاند، وەک یەکێک لە دامەزراوە ڕەسەن و گرنگەکان، ھەر لە سەردەمی شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ لە ھەموو دۆخێکدا بەردەوام بووە لە پێگەیاندنی کادیران و جەختی لە پێویستی قوتابیان دوای دەرچوونیان لە بەردەوامبوونیان لەگەڵ بیر و پێشکەوتنەکانی سەردەمی نوێ كردەوە.

لەلایەن خۆیانەوە قوتابیان و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی‌ پەیمانگەكە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پارێزگاری هەولێر، دووپاتیان کردەوە کە لەسەر بنەمای فکر و ڕێبازی پارتی و بارزانیی نەمر، ئەرکی خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان جێبەجێ دەکەن.