نوێنەری سەرۆکی حکومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات
نوێنەری سەرۆکی حکومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات
ئەمڕۆ شەممە 2025.12.13، شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، سەردانی سهركردایهتی حزبی زهحمهتكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سکرتێرى حزب و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی حزبەكەوە پێشوازیان لێكرا.
وێڕای گەیاندنی سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (40)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، باسیان له رۆڵ و پێگهی حزبی زهحمهتكێشان له بزاڤی رزگاریخوزازی نیشتمانی كوردستان كرد و هیوای پێشوەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.
لە بەرامبەردا سەرکردایەتى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان سوپاسی سەردانی نوێنەرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و هەڵوێستی شاندەکەیان بەرزنرخاند.
لەکۆتایشدا، جهخت لە سهر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كرایەوە.