وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکاریان کردەوە
وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکاریان کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.15، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، لە هۆڵى گەلەرى میدیاى هەولێرى پایتەخت، پیشانگاى شێوەکارى تایبەتی هونەرمەند "محەمەد فەتاح"یان کردەوە.
دواى كردنەوەی پیشانگاكە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى کە تێیدا هونەرمەند دوایین داهێنانە هونەرییەکانی خۆی و نوێترین تابلۆ هونەرییەکانی نمایشكردبوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.