هەولێر ... مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی بەڕێوەچوو
هەولێر ...
مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 2025.12.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ناوەندی لێكۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی، كە رێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە و وەك ناوەندێکی رۆشەنبیری كاردەكات بۆ هەماهەنگی نێوان شارستانییەتە جیهانییەکان لێك نزیکردنەوەیان.
لە مەراسیمەکەدا، کە جێگری سەرۆكی هەرێم و شاندی باڵای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین و جێگری وەزیری دەرەوەی چین و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و سەرۆک و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کونسوڵی چین لە هەولێر ئامادەی بوون، جەخت لە پتەوکردنی هەماهەنگی و کارلێکی هەموو شارستانیەتە جیهانییەکان لە رێگەی بەها مرۆییە ئەرێنییەکانەوە كرایەوە بۆ یارمەتیدان و لێك نزیکبوونەوەو دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش لەپێناو مسۆگەركردنی ئاسایش و ئارامی گەشەسەندنی مرۆیی.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی ڕێكخراوەكە، كە بنكەی گشتیان لە شاری هەولێر، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەنجامدانی كاری مرۆیی و گەشەپێدانی شارستانی .