هەولێر ... كۆتایی بە خولێكی چێشت لێنان هێنرا
هەولێر ...
كۆتایی بە خولێكی چێشت لێنان هێنرا
ئەمشەو دووشەممە 2025.12.15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا له هەولێر و جێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و نوێنەری زانكۆی کاسۆلیکی هەولێر، لە ڕێورەسمێكدا كۆتایی بە خولێكی چێشت لێنان هێنرا، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر بۆ قوتابیانی زانكۆی کاسۆلیکی ڕێکخرابوو، بە ئامانجی ئاشناکردنی قوتابیانی زانکۆكە بە بنەماکانی خواردنی ئیتاڵی.
دوای ئەوەی لەلایەن پارێزگاری هەولێر و كونسوڵ و جێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا و بەشێك لە مامۆستایانی خولەكە بڕوانامە بەسەر قوتابیەكان دابەشكرا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووان، سوپاسی كونسڵ و كونسڵخانەی ئیتاڵیای لە هەولێر كرد بۆ ئەنجامدانی ئەو خولە و ئاماژەی بەوەدا كە زانكۆی ناوبرا لە هەولێر لە ئاستێكی بەرزی زانستیە و ئەو جۆرە خولانەش بۆ قوتابیانی دەرفەتێكی باشە بۆیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.