پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات
پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ
بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی فیفا بۆ باشترین هاندەری جیهان، پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە مەزنە وەرزشیە لە ئێوە و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین كە پاڵپشتی هاندەرانی یانەكەتان بوون و دەنگیان بە زاخۆ دا.
بەدەستهێنانی ئەو نازناوە تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکو شانازییەكە بۆ هەموو كوردستان و وەرزشوان و وەرزشدۆستانی.
دووبارە پیرۆزە و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر