پارێزگاری هەولێر، پیشوازیى لە ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کرد
پارێزگاری هەولێر، پیشوازیى لە ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کرد.
لە دیدارەکەدا، وێڕای پیرۆزباییکردنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، دووپاتی کردەوە ئاڵای کوردستان، هێما و سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدان و ئاشتی و ئاوەدانی و پێكەوەژیانە، پاشان، تیشکی خستەسەر پتەوکردنی زیاتری برایەتی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، کە هەمیشە هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت، لانەكهى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى و برایەتی و خۆشەویستی بووه بۆ هەمووان و لە ئێستادا بۆتە مەڵبەند و نموونە لە ناوچەکەدا.
لە کۆتایشدا، هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کوردستان به فرهنهتهوه، فرهئایین و فرهپێکهاتهکهییهوه جوانه و کوردستانیان دهست له بههێزکردنى ئەو پێکهوهژیان ههڵناگرن و پهرهى زیاترى پێدهدهرێت و بەردەوام دەبێت، کە بووەتە بەشێكی گرنگی هەرێم و هەولێری پایتەخت و وەك نموونەیەكی سەركەوتوو و جێگای سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.