لە هەولێر.. سێیەمین فیستڤاڵی ڕامان بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. سێیەمین فیستڤاڵی ڕامان بەڕێوەچوو

لە هەولێر..
سێیەمین فیستڤاڵی ڕامان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە سێیەمین فیستڤاڵی ڕامان، کە بە ئامادەبوونى د.سالار عوسمان، بەرپرسى بەشى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى و ئاریان سەڵاح الدین، بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە ئەدیب و رۆژنامەوان و ئەدیب و ڕووناکبیران و بەرپرسانی ترى حزبی و حکومی و ئیداری و ڕۆژنامەنووسان و شاعیران و هونەرمەندان و نووسەران، لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندی گۆڤاری ڕامان پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافەکەی کرد، کە توانیوانە لە ماوەی ئەو مێژووە پڕشانازییەوە خزمەتێکی زۆری ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی بکات و ڕۆڵی دیاری هەبێت لە پێشخستنی بزاڤی ئەدەبی و فیکری و ڕوناکبیری کوردی.

جێگەى باسە، فیستڤاڵەکەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە پێشکەشکردنی چەند وتارێک لە بارەی گۆڤاری ڕامان کە گۆڤارێکی مانگانەیە و لە ساڵی 1996 یەکەمین ژمارەی دەرچووە، چەندین پانێڵ لە بارەی ئەدەب و کولتوورى کورد و کۆڕی شیعر پێشکەش دەكرێت.