لە هەولێر .... پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئاڤێستا یوسف بەرزنجی) بەرێوەچوو

لە هەولێر .... پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئاڤێستا یوسف بەرزنجی) بەرێوەچوو

لە هەولێر ....
پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئاڤێستا یوسف بەرزنجی) بەرێوەچوو

ئەمڕۆ چوارەشەممە 2025.12.17، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر و بەرپرسانی دیكەی حزبی و حكومی و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی ئاینی و پێکهاتە جیاوازەکان و ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکان، لە شاری هەولێر، پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا ( ئاڤێستا یوسف بەرزنجی )بەڕێوەچوو.

لە پرسەکەدا ئامادەبووان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری ئاڤێستای جوانەمەرگ و هیوایان خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.