هەولێر.. بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان چەند چالاکیەکی هونەری بەڕێوەچوو
هەولێر..
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان چەند چالاکیەکی هونەری بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 2025.12.17، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و د.ئەمیر چالی، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی دیكەی ئیداری و حزبی، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، لەژێرناونیشانی " ئاوێتەبوونی ڕوحەكان لەگەڵ بۆنی خاك " لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ئاسۆ - زانکۆ، بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هونەری ئەو یادە كرایەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگا و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى و کارە هونەرییەکانی تری، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە هونەرمەندانی بەشداربوو کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.