سەرۆکی حکومەت، لەقەڵاتی هەولێر، سەردانی ماڵی کەلەپووری بارزانی نەمری کرد
سەرۆکی حکومەت، لەقەڵاتی هەولێر، سەردانی ماڵی کەلەپووری بارزانی نەمری کرد
رۆژی چوارشەممە 2025.12.17، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لە پیاوانی ئاینە جیاوازەکان و پێکهاتە نەتەوەییەکانی کوردستان، لە قەڵاتی هەولێر، سەردانی ماڵی کەلەپووری بارزانی نەمری کرد.
ئەوماڵە کە خانووی خوالێخۆشبوو ڕەشاد موفتی بووە، لەساڵی 1959 بارزانی نەمر سەردانی ئەوماڵەی کردووە و چەند ڕۆژێک لەوێ ماوەتەوە، ئێستاش خانووەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی وەکو شوێنێکی کەلەپووری کە چەندین بابەتی مێژوویی و دیکۆمێنتی لەسەر ژیان و شۆڕشەکانی بارزانی نەمر و سەرکردەکانی بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردستان لەخۆ دەگرێت.