یاریزانێکی کورد، بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕیكۆردێکی جیهانی شکاند

یاریزانێکی کورد، بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕیكۆردێکی جیهانی شکاند

یاریزانێکی کورد، بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕیكۆردێکی جیهانی شکاند

ئەمشەو 2025.12.17، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وەرزشوانی کورد (میلاد کەمال محەممەد) کە خەڵکی شاری سنەیە و دانیشتووی شاری هەولێرە، بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، بە 40 کاتژمێر و 40 دەقیقە و 40 سانییە بەبێ خواردن و نووستن، ڕیکۆردێکی جیهانیی لە یاری کیک بۆکسین شکاند و چووە ناو کتێبی گینسی جیهانی (Both punch & Punching Bag).

پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەم نازناوە جیهانییە، دەستخۆشی لەیاریزان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

جێگەی باسە، پێشتر ئەو ڕیکۆردە لەلایەن وەرزشوانێكی ئیسپانی بە 27 کاتژمێر و 15 خولەک تۆمارە کراوە و لە ئێستاشدا میلاد كەمال ئەو ڕێکۆردەی شکاند و نازناوەکەی وەرگرت.