هەولێر ... دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری لە كەرتی 9 هەزاری گەڕەکی سەربەخۆی
هەولێر ...
دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری لە كەرتی 9 هەزاری گەڕەکی سەربەخۆی
ئەمڕۆ شەممە 2025.12.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و محەمەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لە ڕێورەسمێکدا بە گوژمەى ( 163 ملیۆن دینار ) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر ، بەردی بناغەی قۆناغى سێیەمی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتریان لە گەرەکی سەربەخۆی كەرتی 9 هەزاری سێبەردان دانا.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەکەکە، داوای لە تیمەكانی پڕۆژەکە كرد، لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى پڕۆژەکە.
هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كرد، كە سەرباری ئەو دۆخە قیراناوییەی هەبوو پڕۆژەكان بەردەوامیان هەبوو و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام بوون لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان، دڵنیایشیان بە هاوڵاتییانیدا بە پشتیوان و لە ژێرفەرمان و ڕاسپاردەكانی جەنابی سەرۆكوەزیران، " ڕێزدار مەسرور بارزانی" پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان دەبێت.
جێگەى باسە، پرۆژەی دروست کردنی سایدێکی شەقامێکی سەرەکی 30 مەتری لە كەرتی 9 هەزاری گەرەکی سەربەخۆیی سێبەردان، پێكهاتووە لە دروستکردنی شەقام بە درێژی 1 کیلۆ مەتر و كردنەوە و تێکەڵەڕێژی بۆ هەر بەشەکی بە رووبەری 11 هەزار مەتر دووجا و لێدانی رسیف بەدرێژی 2 هەزار مەتر.