پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى خانەنشین بوونی، ڕێزلێنانى بەخشى بە بەڕێوەبەری ئەندازەی پارێزگا
پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى خانەنشین بوونی، ڕێزلێنانى بەخشى بە بەڕێوەبەری ئەندازەی پارێزگا
ئەمرۆ یەكشەممە 2025.12.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود كاڕەش، جێگرانی پارێزگار و ئەكرەم ئەحەمەد، یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەكی تر لە بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا لە پای ئەو خزمەتەی لە ماوەى ساڵانى ڕابردووى تەمەنیدا پێشکەشی کردووە و بە بۆنەى خانەنشین بوونی ڕێزلێنانى پارێزگاى بەخشى بە ( ئەندازیار زانا ڕەشید عەبدولقادر ) بەڕێوەبەری ئەندازەی پارێزگای هەولێر.
پارێزگارى هەولێر، لە وتەیەكدا، وێڕاى پیرۆزبایی، ئەرک و ڕۆل و ماندووبوون و ئەزموونی لە خزمەتکردنى هاوڵاتییان و بەشی ئەندازەی پارێزگا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتووتن و سەرفرازیى بۆ خواست. گوتیشی، بەڕێزیان بە فەرمی لە پارێزگا ئەركەكانی بەكۆتا هاتووە بەڵام پارێزگا هەمیشە ماڵى ئەو بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.
لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە، ڕێزلێنانى هەولێر، پێشکەش بە ئەندازیار " زانا ڕەشید "کرا.