پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆی كوردستان كرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆی كوردستان كرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆی كوردستان كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 2025.12.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د. زانا ئیبراهیم، سەرۆکی زانکۆی كوردستان - هەولێر بە وەکالەت و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا، جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە نێوان پارێزگای هەولێر و زانکۆی کوردستان-هەولێر كرایەوە، و پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مامۆستایانی زانكۆكە كرد و رۆڵی زانکۆی کوردستانی لە بواری بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنی باڵا لە کوردستان بەرز نرخاند و پاڵپشتی پارێزگای هەولێری بۆ زانكۆی ناوبراو دووپات كردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆكی زانكۆی كوردستان - هەولێر و شاندی یاوەریان، وێڕای ئەوەی سوپاسی پارێزگاری هەولێریان كرد بۆ پێشوازییەكەیان، باسیان لە هەوڵەکانی زانکۆكەیان کرد لە پێگەیاندنی قوتابییان بۆ داهاتوو لەڕێی ستانداردی ئەکادیمی و جەختیان لەگرنگی پەپەرەپێدانی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر كردەوە.