پارێزگاری هەولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌، هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولره‌زاق شه‌مسه‌دین)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

پارێزگاری هەولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌، هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولره‌زاق شه‌مسه‌دین)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

پارێزگاری هەولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌، هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولره‌زاق شه‌مسه‌دین)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

ئه‌مشەو یەکشەممە رێکەوتی 21.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر به‌یاوه‌ری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دکتۆر دلۆڤان محەمەدو فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، له‌ نه‌خۆشخانه‌ هونه‌رمه‌ند ( عه‌بدولره‌زاق شه‌مسه‌دین)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆ هونەرمەندی ناوداری شاری هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەو هۆیەوە گەیێندرایە نەخۆشخانە ...
پارێزگاری هەولێر، له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ره‌وشی ته‌ندورستی هونەرمەند $عەبدولڕەزاق شەمسەدین)ی پرسیه‌وه‌و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ خواست و بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێری راسپارد بۆ هه‌ر پێویستی هاوكاریه‌كی هونەرمەند عەبدولرەزاق شەمسەدین …
هونه‌رمه‌ند عەبدولڕەزاق شەمسەدین له‌ ساڵی 1954 لە گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر لە دایكبووە .
یەكەم بەشداری لەساڵی 1970 لە درامای (فاڵچی) بووە …
هاوکات بەشداری چەندین بەرهەمی دۆبلاژكراوو چەندین دراما و شانۆی کوردی كردووە.