هەولێر ... پاڵەوانیەتی ئۆتۆمبێل "ئۆفڕۆد" بەڕێوەچوو

هەولێر ... پاڵەوانیەتی ئۆتۆمبێل

هەولێر ...
پاڵەوانیەتی ئۆتۆمبێل "ئۆفڕۆد" بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ هەینی 2025.12.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی یاریەکە، پاڵەوانیەتی ئۆتومبێلی "ئۆفڕۆد" بە بەشداری چەندین یاریزانانی ناوخۆیی و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەلایەن یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلی هەولێر بە هەماهەنگی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ڕێکخراوبوو، بە چەندین جۆری ئۆتۆمبێلی جیاواز پێشبرکێی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدرا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکە هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.