پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ل سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق ( رابطة المصارف الخاصة العراقية ) كۆبووه‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ل سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق ( رابطة المصارف الخاصة العراقية ) كۆبووه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 5.1.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگادا، له‌گه‌ڵ وه‌دیع ئه‌لحه‌نزەل سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی بیرۆكه‌و پلان و به‌رنامه‌دارێژی بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك دیاریكرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به راهێنانی ده‌رچووانی قوتابیانی زانكۆوه هه‌یه، تاوه‌كو به‌شداری له ۆرگشۆپی شیاندن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و ئاماده‌كردنیان بۆ پرۆژه‌و بازاركردن .
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق كرد‌و ئاماژه‌ی به كاری له پێشینه‌یاندا، كه ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گشتی بوو له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان و پاركی شار، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بیرۆكه‌كه‌یان كرده‌وه، كه خزمه‌تكردنه به توێژی ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نج و لاوان به‌گشتی .
شایه‌نی باسه کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق، ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە، لە سڵی 2004 دامەزراوە، بنکەی سەرەکی لەشاری بەغدایە، بە هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پەرۆشی کاری بانکییەکانە لە عێراقی فیدرال.