بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر.. کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە پڕۆژەی دروستکردنی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی لافاو لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر.. کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە پڕۆژەی دروستکردنی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی لافاو لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر..
کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە پڕۆژەی دروستکردنی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی لافاو لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.1.6، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە پڕۆژەی دروستکردنی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی لافاو لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى هاتووچۆ و بەڕێوەبەرانی كەش و هەوا، ئاودێری، ئاوەڕۆ، ناوەندى قەیرانەکان، ئامادەیى بوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکان بۆ بەرگرتن لە مەترسی دروستبوونی لافاو، پارێزگارى هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ڕیزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە گرتنەبەری رێکار و رێوشوێنەکانی ساڵانی ڕابردوو و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گەورە و گرنگ و ستراتیژییەكان و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبوونە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، توانرا تاڕادەیەكی زۆر مەترسی دروستبوونی لافاو لەسەر شاری هەولێر و دەوروبەری نەهێڵدرێت و ئەمساڵیش لەوەرزی بارانبارین دەرەنجامەكانی بینرا، بۆ ئەو مەبەستەش دەستخۆشی لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و تیمەکانیان کرد و هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەى لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا و بەر لە وەرزى باران بارین لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى و چارەسەرکردنى گرفتەکانى لە سەنتەرى شار و دەروبەرى ئەنجامدراون بەرزنرخاند.

دواتر دوای ئەوەی لە ڕێگەی پرزنتیشنێكەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر سەبارەت بە پڕۆژەكە پێشكەشكرا و بەشێوەیەكی زانستی ئامانج و چۆنیەتی دەنان و كاركردنی سیستەمەكە و ئاگاداربوون لە روودانی لافاو شی كرایەوە كە بە دروستكردنی هەولێر دەبێتە یەكەمین شار لەسەر ئاستی هەموو عێراق و كوردستان خاوەنی ئەو سیستەمەبێت، گفتوگۆ لە بارەی سیستەمەكە بەشێوەیەكی گشتیی كرا، كە ئامانجی ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتییانە لە ڕوودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بە هۆی گۆڕانی كەش و هەواو و هاتنی بارانێكی زۆر، هەروەها ئەوە خرایە بەرباس كە بە هۆی ئەو سیستەمەوە دەتوانرێت لەڕێگەی دروستكردنی ئەپڵیكیشنی تایبەتەوە ڕێنمایی پێویست بدرێت بە هاوڵاتییان و کارەكانی بریتیبێت لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ لافاو گرتنەبەری هەموو ڕێکارانەی پێویستن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دیاریکردنی مەترسیی ناوچەکان و پلەبەندیان بۆ بکات و دیاری بکرێت و تێیدا زانیاری تەواو و دروستی کەشناسی بۆ هەر ڕووداو و ئەگەرێک بخاتە ڕوو.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دووپاتكردنەوەی هەموو پاڵپشتی و هاوكاریەكی پارێزگای لە پێناو دامەزراندن و دروستكردنی پڕۆژەكە، ڕاشیگەیاند، وەك پارێزگای هەولێر ئامادەین هەموو ئاسانكارییەك پیشكەش بكەین و هەرچی لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكانیشە جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی پێكهێنان بۆ زیاتر دیراسەتكردنكردنی پڕۆژەكە.

جێگەی باسە، لافاو دیاریەكی سروشتییە و بریتییە لە بەرزبوونەوە و کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە ناوچەیەکدا و یەکێکە لە کارەساتە سروشتییەکان، کە لە ئەنجامدا زیانی ماددی و گیانیشی لێ دەکەوێتەوە و بە پێی ناوچەی جوگرافی ئەگەری ڕوودانی زیاد و کەم دەکات، یەكێك لە هۆكارە سەركیەكانی دروستبوونیشی ئەوەیە کاتێک رێژەیەکی زۆری باران لەناکاو دەبارێت و زەوی توانای نییە ئەو رێژە زۆرە ئاوە ھەڵمژێت، ئاوەکە لەسەر زەوی دەمێنێتەوە و ناوچەکانی دەوروبەری دادەپۆشێت و ھەموو شتێک لەگەڵ خۆی رادەماڵێت.