پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە هونەرمەند " ئەیوب عەلی " کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە هونەرمەند " ئەیوب عەلی " کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2026.1.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەند " ئەیوب عەلی " کرد.
لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لە بارەى دواین کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى لەو ماوەیەى گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەشکرد، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گهشهپێدانى هونهرى موزیکى کوردى بەگشتیى كرا و جهخت لە پێویستى بایهخدان زیاتر به ژیان و گوزهران و بهردهوامبوونى داهێنانى هونهری لە هەرێمى كوردستان كرایهوه.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەرز نرخاندنی كارە هونەرییەكانی هونەرمەند، دەستخۆشى لەكارە کارە هونەرییەکانى كرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.