هەولێر … ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کوردستان - هەولێر بەڕێوەچوو
هەولێر …
ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کوردستان - هەولێر بەڕێوەچوو
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 2026.2.3، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەلاح مستەفا و راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم وژمارەیەک لە کونسڵ و نێردەی دبلۆماسی و سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان، ڕێورەسمی ئاهەنگی 20 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی كوردستان - هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەی 20 ساڵەی دامەزارندنی زانكۆكە، هیواى سه‌ركه‌وتن و سەرفرازیی بۆ مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆكە خواست و رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م زانكۆیه شایانی ده‌ستخۆشییه‌كی زۆرن، چونكه نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو بیركه‌ره‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بونیاد ده‌نێنن، گوتیشی ئەم زانکۆیە وێستگەیەکە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفەو فیكر، تاوه‌كو فێرخوازان بچنه گۆڕەپانەکانی کارکردن و ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌جێبهێنن و كار بكه‌ن و ئافراندن بكه‌ن. .