لەهەولێر... فیلمی سینەمایی 'ماریانە' نمایش کرا

لەهەولێر... فیلمی سینەمایی 'ماریانە' نمایش کرا

لەهەولێر...
فیلمی سینەمایی 'ماریانە' نمایش کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.2.4، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، لە درێژەی چالاکییەکانیاندا، لە چوارچێوەی پرۆژەی 'سینەما و جەماوەر' فیلمی سینەمایی 'ماریانە'کە لە نووسین و دەرهێنانی رەفیق حەنا بوو، لە نمایشێکی تایبەتدا لە ئیمپایەر سینەما، نمایش کرد.

"چیرۆکی فیلمەکە کۆمەڵایەتییە و بەزمانی سریانیی و ژێرنووسی کوردیی بوو، هەموو کاراکتەرەکانی منداڵ بوون و رۆڵی گەورانیان دەبینی، وەک دایک و باوک و بەڕێوەبەری پۆلیس، قوتابخانە، دادوەر و شۆفێر.