لە ئەربیل ئەڤینۆ، نەڤید زەردی بە کۆنسێرتێکی گەورە، شەوێکی گۆرانی و مۆسیقای جیاوازی خوڵقاند

لە ئەربیل ئەڤینۆ، نەڤید زەردی بە کۆنسێرتێکی گەورە، شەوێکی گۆرانی و مۆسیقای جیاوازی خوڵقاند

لە ئەربیل ئەڤینۆ، نەڤید زەردی بە کۆنسێرتێکی گەورە، شەوێکی گۆرانی و مۆسیقای جیاوازی خوڵقاند

ئەمشەو پێنجشەممە، 22.10.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەردۆستان و هەواداران، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە زنجیرە کۆنسێرتەکانی پایزە، هونەرمەندی کورد نەڤید زەردی، دوای هەشت ساڵ دابڕان لە کۆنسێرتەکانی کوردستان، بە ئاهەنگێکی گەورە لە شانۆی ئەربیل ئەڤینۆی گەڕایەوە سەر شانۆ.

نەڤید زەردی بۆ ئەم شەوە مۆسیقاییە، لەگەڵ تیمێکی ٤٠ کەسی لە ئەمریکا، کەنەدا و ئەوروپاوە گەڕایەوە هەولێر و کۆنسێرتەکەی پێشکەشی هەوادارانی کردو جۆش و خرۆشی خستە گۆرەپانی شانۆو کەشی شەوێکی تایبەتی بۆ هەوادارانی خوڵقاند.