پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر  کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.8.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و شاکر حسێن، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سوپاس و ستایشى خۆى و وڵاتەکەى بۆ سەرۆک بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاى هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دووپاتکردەوە لە بەرامبە میوانداریی و بەخشندەییان لە پێشوازیکردنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشدارییان لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن لە ڕێگەى هەرێمی کوردستانەوە، كە هەر لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران تاکو كۆتا خاڵی پارێزگاى هەولێر کە بازگەی شێراوەیە بە باشترین شێواز پێشوازیان لێكراوە و هەموو پێداویستیەكیان بۆ دابین كرا و هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەشكراوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕای ئەوەی سوپاسى سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد، ڕۆڵى بەڕێزیانى لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەرز نرخاند و دڵنیایی کردنەوە كە لەسەر فەرمانى سه‌رۆك بارزانی، و سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەك ئێوانە ساڵانە گرنگی بە هاتنی زیارەتكاران دەدرێت و لە خزمەتیاندادەبین.

لەکۆتایشدا، هەردوولا جەختیان لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کردەوە.