هەولێر … ماڵی نەنە لە ئیمپایەر سینەما نمایشکرا
هەولێر …
ماڵی نەنە لە ئیمپایەر سینەما نمایشکرا
ئەمشەو 29.8.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، نمایشکردنی فیلمی کۆمێدی و خێزانی «ماڵی نەنە» لە ئیمپایەر سینەما نمایشکرا .
لە «ماڵی نەنە» دا لایەنی دەروونی بینەر، بە تایبەتی منداڵان، رەچاو کراوە. بە جۆرێک خوێندنەوەی پسپۆڕی دەروونی، دڵنیایی لە گونجاوی ناوەڕۆکەکە بۆ خێزان و منداڵان دراوە.
شایەنی باسە فیلمەکە لە دەرهێنانی محەممەد مستەفایە، حەوتەمین بەرهەمی کۆمپانیای «میترۆنۆم پرۆدەکشن»ە .
لە رۆژانی داهاتوو نمایشەکانی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و کەلار بەردەوام دەبێت.