لە هەولێر... ئۆرکێسترای کوردستان تیڤی کۆنسێرتێکی جیهانی و کوردی ئەنجامدا

لە هەولێر... ئۆرکێسترای کوردستان تیڤی کۆنسێرتێکی جیهانی و کوردی ئەنجامدا

لە هەولێر...
ئۆرکێسترای کوردستان تیڤی کۆنسێرتێکی جیهانی و کوردی ئەنجامدا

ئەمشەو یەکشەممە، 30ی ئابی2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، چنار سەعد عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ژمارەیەكی بەرچاوو لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان و هۆگرانی موزیك و گۆرانی، لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردوام بە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری لە هەولێری پایتەخت و بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی شایستە بۆ هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی موزیك و گۆرانی، ئۆرکێسترای کوردستان تیڤی کۆنسێرتێکی مۆسیقاییان پێشکەش كرد.

لە کۆنسێرتەكەدا كە بە ڕابەرایەتی مایسترۆ " ماموکا ئالافیشڤیلی " بەڕێوەدەچوو، تێیدا کۆمەڵێک شاکاری مۆسیقای جیهانی و ڕەسەنی کوردی لەلایەن ژەنیارانی ئۆرکێستراکەوە پێشکەش بە ئامادەبووان كرا.

لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران، سەرپەرشتیاران و سەرجەم ژەنیارەکانی ئۆرکێستراکە، ئەم دەستپێشخەرییە کلتورییەی بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە سازکردنی ئەم جۆرە چالاکییە کلتووری و هونەرییانە، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە زیندووڕاگرتنی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی و ئاشناکردنی ئامادەبووانی بە شاکارە جیهانییەکان.