یانەی هەولێر لە یارییەکی بەهێزدا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا
یانەی هەولێر لە یارییەکی بەهێزدا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا
ئەمشەو دووشەممە، 2026.8.31، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هاندەرانی هەردوو یانە، یاری نێوان یانەی هەولێر و مینا لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو.
لە یارییەکی بەهێزدا لە نێوان هەردوو لا، یانەی هەولێر توانی بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت و یارییەکە بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر بە سوودی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.