هەولێر ... ڕیورەسمی ناساندنی کتێبی ( نیشتمان و دەنگی پێی باران )

هەولێر ... ڕیورەسمی ناساندنی کتێبی ( نیشتمان و دەنگی پێی باران )

هەولێر ...
ڕیورەسمی ناساندنی کتێبی ( نیشتمان و دەنگی پێی باران )

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.9.3، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاوو لە نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناوی لقی هەولێری یەكیتی نووسەرانی كورد، دەستەی ئەدەبی و ڕوناکبیری قەڵادزێ لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا کۆڕێکی شیعری بۆ ناساندنی کتێبی تازە چاپکراوی ( نیشتمان و دەنگی پێی باران ) بۆ نووسەر و شاعیر حەمید قەڵادزەیی سازكرد.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەڕێكخەرانی ئەم ئێوارە کۆڕە، پیرۆزبایی لە نووسەر و شاعیر کرد بەبۆنەی چاپکردنی بەرهەمە نوێیەکەی و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی ئەدەبیدا.

لە کۆتایشدا، کتێبی (نیشتمان و دەنگی پێی باران) بە واژۆی شاعیرەوە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.