هەولێر … لە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی یادی مەولوودی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوەچوو
هەولێر …
لە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی یادی مەولوودی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوەچوو
ئەمشەو، شەممە 5.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو شێخانی تەریقەت و مامۆستایان و پیاوانی ئاینی و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێژخوێنان و میوانان، یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ)، بەڕێوەچوو.
ئەم بۆنەیە لەلایەن شێخ موحسین موفتی نەقشبەندی لە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بەڕێوەبرا و، کە ڕەنگێکی ئایینی و ڕۆحانی بەخۆیەوە گرت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچەکە و میوانان، یاد و بیرەوەری ئەو بۆنە پیرۆزە کرا.
شایەنی باسکردنە، شاری هەولێر، ساڵانە بە مێژوو و ناسنامەی کۆمەڵایەتی و ئایینیی خۆی، ئەم بۆنە پیرۆزە بە شکۆ و ڕێزەوە دەکاتەوە .