فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور کارا کرا

فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور کارا کرا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لینکی فۆڕمی دامەزراندنی لە پاسەوانی سنووری کارا کرد و ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە پاسەوانی سنووری دابمەزرێن دەتوانن بە ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور زانیاری لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاوکردەوە و داواش دەکات ئەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن پێویستە بە زووترین بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان ناونووس بکەن، چونکە لینکەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت.
سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کاروان خۆشناو روونکردەوە، دەبێت تەواوی زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی لە فۆڕمەکەدا تۆمار بکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕم کۆدێکت بۆ دێتەوە دەبێ ئەو کۆدە لای خۆت بپارێزیت.

پێشتر کاروان خۆشناو بە کوردستان24ی گوتبوو، تەواوی ئەو سێ هەزار کەسەی لە ریزەکانی هێزی پاسەوانی سنووردا دادەمەزرێن، کوردن و هیچ کەسێک پارە بە پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن نەدات، چونکە بەشێوەی ئۆنلاین پڕدەکرێتەوە.