پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ پارێزگاری بەسڕا کۆبۆوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ پارێزگاری بەسڕا کۆبۆوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ پارێزگاری بەسڕا کۆبۆوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.9.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسڕا کۆبۆوە.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بۆ هەولێری پایتەخت نیشاندا و هەردوولا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە و باسیان لە ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ کرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕێگاکانی گەشەپێدانی ئابووری، بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و دۆزینەوەی دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان کراو هەردوولا جەختیان لە گرنگیی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتری کردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی هەردوو پارێزگاکە.

لەکۆتایشدا، پارێزگاری بەسرە، سوپاسی پارێزگاری هەولێریکرد بۆ ئەو پێشوازییەی کەلێیکرا و ئامادەیی خۆشی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.