کۆنسێرتێکی میوزیکی لە هەولێر بەڕێوەچوو
کۆنسێرتێکی میوزیکی لە هەولێر بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1.10.2026 بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی حکومی و حیزبی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی بواری هونەری و کەلتووری، کۆنسێرتێکی میوزیکی و گۆرانی لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆنسێرتەکەدا، ژمارەیەک لە هونەرمەندان و گۆرانیبێژان بە پێشکەشکردنی بەرهەمە میوزیکی و گۆرانییەکان، بەشدارییان کرد و کەشێکی هونەری و کەلتووری بەجۆش و خرۆشیان بۆ ئامادەبووان دروست کرد.
لە کۆنسێرتەکەدا، جەخت لە گرنگی پشتگیریکردن و بەردەوامبوونی چالاکییە هونەری و کەلتوورییەکان کرا، لە پێناو پەرەپێدانی بواری هونەر و میوزیک و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکییە کەلتوورییەکان لە شاری هەولێر..
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی بەرنامە و چاڵاکییە هونەری و کەلتوورییەکانی هەولێر بەڕێوەچوو.