هەولێر … نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی تاتان و یاریگای منداڵان لە پارکی پێشمەرگە

هەولێر …  نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی تاتان و یاریگای منداڵان لە پارکی پێشمەرگە

هەولێر …

نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی تاتان و یاریگای منداڵان لە پارکی پێشمەرگە

ئێوارەی ئەمڕۆ، 8.10.2026 لە هەنگاوێکدا بۆ پەرەپێدانی شوێنە گشتییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەرزش و کات بەسەربردنی منداڵان و خێزانەکان، دەزگای ڕوانگە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی وەرزشی تاتان و گۆڕەپانی یاریی منداڵانی لە پارکی پێشمەرگەی شاری هەولێر تەواو کرد و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، حەسەن شێخ عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێرو بەڕێوەبەری شارەوانی دووی هەولێر، مەراسیمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەکە لە پارکی پێشمەگە بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی وەرزشی تاتان و گۆڕەپانی یاریی منداڵان لە ناو پارکی پێشمەرگە، لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێکرا و لە ماوەی سێ مانگدا کارەکانی تەواو کرا.

کۆی ڕووبەری نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی تاتان و گۆڕەپانی یاریی منداڵان گەیشتە ٦٢٠٠ مەتر دووجا، کە بۆ بەهێزکردنی ژینگەی وەرزشی و پەرەپێدانی شوێنە گشتییەکانی خۆشگوزەرانی و کات بەسەربردنی منداڵ و خێزانەکان لە پارکی پێشمەرگە ئەنجام دراوە.

لە مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر سوپاسی دەزگای ڕوانگە و هەموو لایەنە بەشداربووەکان کرد، بۆ ئەو هەنگاوەی کە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە شوێنە گشتییەکان و خزمەتگوزارییەکانی هاوڵاتیاندا ناویانە .