پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایەکی پیشەسازیی کۆماری چین دەکات
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایەکی پیشەسازیی کۆماری چین دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2026.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پڕۆژە پیشەسازییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایەکی پیشەسازیی وڵاتی چین کرد.
لە دیدارەکەدا، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی کار و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، گفتوگۆ لە بارەی گەشەپێدانی پڕۆژە پیشەسازییەکان، و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی و سوودوەرگرتن لە توانای کۆمپانیا چینییەکان بۆ سێکتەرە جیاوازەکانی هەولێری پایتەخت کرا و جەخت لە پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازیی کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی چینی و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وڵاتەكە لە هەرێمی كوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی.
لە کۆتایی دیدارەكەشدا، پارێزگاری هەولێر ئامادەیی تەواوی دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێری نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک کە خزمەت بە گەشەپێدانی شارەکە و باشترکردنی كەرتی پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بکات.