هەولێر ..... ێوڕەسمی دەرچوونی خولی 14یەمی قوتابیانی زانکۆی نۆلیج بەریوەچوو

هەولێر ..... ێوڕەسمی دەرچوونی خولی 14یەمی قوتابیانی زانکۆی نۆلیج بەریوەچوو

هەولێر .....
ێوڕەسمی دەرچوونی خولی 14یەمی قوتابیانی زانکۆی نۆلیج بەریوەچوو

ئێوارەی چوارشەممە 2026.10.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی چواردەیەمی قوتابیانی زانکۆی نۆلیج کرد، کە لەژێر دروشمی " گەیشتن بە لوتکەی زانست " بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە نێو کامپەسی زانکۆکە بەڕێوەچوو.

لەڕێورەسمەكەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، مامۆستایان، و کەسوکاری قوتابییان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابییە دەرچووەکان بۆ گەیشتنیان بەم قۆناغەی تەمەنیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ژیانی داهاتوویاند.