لە هەولێر... ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی تورکیا بەرێوەچوو

لە هەولێر... ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی تورکیا بەرێوەچوو

لە هەولێر...
ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی تورکیا بەرێوەچوو

ئەمشەو پێنجشەممە 2026.10.29، بە ئامادەبوونی بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێم، نوێنەری سەرۆکی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، پارێزگاری هەولێر و، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیپلۆماتکار و کۆنسوڵی وڵاتان، ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتەوە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو.

لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی گشتی و ستافی دپلۆماسی کۆماری تورکیا کرد، هاوكات جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە مێژوویی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.