لە هەولێر .... یەکەمین دیداری تەندروستی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بەڕێوەچوو

لە هەولێر .... یەکەمین دیداری تەندروستی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بەڕێوەچوو

لە هەولێر ....
یەکەمین دیداری تەندروستی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بەڕێوەچوو

ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.10.29، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە، د.جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا، سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و بەرپرسی کۆمەڵەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی فەرەنسا و نوێنەرانی كونسڵخانە و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان، پسپۆڕانی کەرتی تەندروستی، نوێنەرانی کۆمپانیا پزیشکییەکان، یەکەمین دیداری تەندروستی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا لە شاری هەولێری بەڕێوەچوو، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنسڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و کۆمەڵەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی فەرەنسا ڕێکخرابوو.

ئامانجی سەرەکی دیدارەکە، تاوتوێکردنی نوێترین پەرەسەندنە زانستی و پزیشکییەکان لە نێوان پسپۆڕانی کورد و فەرەنسی و بەهێزکردنی ژێرخانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بوو لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و سیستمی پێشکەوتووی پزیشکیی فەرەنسا و داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کەرتی تەندروستی هەرێم و ناوەندە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکانی فەرەنسا، لەوبارەیەشەوە چەندین پانێڵ و گفتوگۆی زانستی لەسەر دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی چارەسەری و پەرەپێدانی تواناکانی مرۆیی کەرتی تەندروستی پێشكەشكرا.