پارێزگاری هەولێر... بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی بێت نەهرێن، سەردانی بارەگای حزبەکەی کرد
پارێزگاری هەولێر...
بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی بێت نەهرێن، سەردانی بارەگای حزبەکەی کرد
ئەمرۆ یەکشەممە، 1.11.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری هێمن قادر جێگری پارێزگارو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای هەولێر، و ژمارەیەک لە بەرێوەبەری فەرمانگەکانی قەزای عەنکاوە، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی بێت نەهرێن، سەردانی بارەگای حزبەکەی لە عەنکاوە کردو لە لایەن رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی حیزب و سەرکردایەتی بیت نەهرێن پێشوازی کران .
لە میانی سەردانەکەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی خۆی بە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکە گەیاند و هیوای خواست بەردەوام بن لە خزمەتکردنی پێکهاتەکان و پێشخستنی گیانی پێکەوەژیان و برایەتی لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها، جەختی لە گرنگی پاراستنی فرەڕەنگی ئاینی و نەتەوەیی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە، وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیان لە هەولێر و هەرێمی کوردستان.